News


لەبەردەوامى کاروچالاکیەکانى بۆ گەشە پێدانی توانای ستافەکان بروانامە بەخشرا بە ئەندامانى بەشدار بوو

posted Feb 10, 2018, 11:33 PM by Yasir Taha Tahir   [ updated Feb 18, 2018, 2:13 AM ]

لەبەردەوامى کاروچالاکیەکانى بۆ گەشە پێدانی توانای ستافەکان، لەبەروارى ٢٠١٨/١/٢٨ سەنتەرى توێژینەوە خولێکى چوار رۆژى ڕێکخست بۆ بە کارهینانى ( GIS ) بەشێوازێکى پراکتیکەڵى کە خولەکە بە سوپاسەوە لە لایەن بەرێز ئەندازیار ( سامى سعید ) بەرێوەبەرى گروپى ( Land marka ) پێشکەش کرا کە بەڕێزیان خاوەنی ئەزموونێکی زۆری پراکتیکیە لەو بوارەدا. بەروارى ٢٠١٨/٢/٧ بروانامە بەخشرا بە ئەندامانى بەشدار بوو.


Scholarship opportunities to earn Master degree in the field of Infrastructure Management Program in Japan!

posted Feb 10, 2018, 11:24 PM by Yasir Taha Tahir   [ updated Feb 18, 2018, 12:52 AM ]



Scholarship opportunities to earn Master degree in the field of Infrastructure Management Program in Japan!


Ministry of Higher Education invites academics for submitting proposals for Kurdistan National research Council (KNRC) grant

posted Feb 10, 2018, 11:17 PM by Yasir Taha Tahir   [ updated Feb 18, 2018, 12:54 AM ]


Ministry of Higher Education invites academics for submitting proposals for Kurdistan National research Council (KNRC) grant.

Please note that the CfP deadline for the is March 13, 2018!

For more information please see the link below:

http://www.mhe-krgەرا.org/ku/node/3659




بەشداری سەرپەرشتیار و ژمارەیەك لە ستافی سەنتەری توێژینەوە لە وۆركشۆپی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار

posted Jan 30, 2018, 12:10 PM by Yasir Taha Tahir   [ updated Feb 3, 2018, 10:26 PM ]

بەشداری سەرپەرشتیار و ژمارەیەك لە ستافی سەنتەری توێژینەوە لە وۆركشۆپی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار کە لە لایەن سه‌نته‌ری CDC له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ هاوكاری ڕێكخراوی IREX ڕێکخرابوو

بەشداری کردنی ستافی سەنتەری توێژینەوە لە دانیشتنی زانیاری بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ خولی دووەمی پرۆژەی HOPES

posted Jan 30, 2018, 11:55 AM by Yasir Taha Tahir   [ updated Jan 30, 2018, 11:59 AM ]

بەشداری کردنی ستافی سەنتەری توێژینەوە هەر یەك لە بەڕێزان مامۆستا Awder Ahmed و مامۆستا Faraidun Faizulla Aziz وەکو نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە دانیشتنی زانیاری بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ خولی دووەمی پرۆژەی HOPES پاش بانگهێشت کردنی زانکۆمان لە لایەن بەڕێوەبەرى خوێندنی باڵا لە وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یەوە.

پڕۆژەکە لە ڕووى داراییەوە لە لایەن یەکێتى ئەوروپا بودجەى بۆ دابین دەکرێت بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى بچوک بۆ پەنابەرانى سوورى کە پڕۆژەیەکە لە هەر یەم لە وڵاتانى: هەرێمى کوردستان (عێراق)، میسر، ئوردن، لوبنان، تورکیا جێبەجێ دەکرێت کە کۆى گشتى بودجەى تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە برییتیە لە (12 €) ملیۆن یۆرۆ و هەر پڕۆژەیەک لە نێوان (6,000) شەش هەزار یۆرۆ تاوەکو (60,000) شەست هەزار یۆرۆ بۆدجەى بۆ دابین دەکرێت.

شایانی باسە ئەرکی جێبەجێکردنى پرۆژەى HOPES لە هەرێمى کوردستان کەوتۆتە ئەستۆی دامەزراوەى ئەنجومەنى رۆشنبیرى بەریتانى- British Council وە بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژى دووشەممەرێکەوتى ٢٢/١/٢٠١٨ لە هوتێل کریستال لە شارى هەولێر دانیشتێکى زانیارى لەسەرخولی دووەمی پڕۆژەکە و چەند زانیارییەکى دیکە رێکخست.


سەنتەری توێژینەوە هەستا بە رێکخستنی وۆرکشۆپێک بۆ داتا ڤیژواڵایزەیشن لە بەرنامەی (GIS (Geographic Information System

posted Jan 30, 2018, 11:23 AM by Yasir Taha Tahir   [ updated Jan 30, 2018, 12:21 PM ]

   لە بەردەوامی هەنگاونان بۆ بە ئەلیکترۆنیك کردنی کار و چالاکیەکانی سەنتەری توێژینەوە بۆ بەڕێوەبردن و پلاندانانی وشیارانە و بڕیاردان لەسەر چالاکیەکانی بۆ ساڵی داهاتوو، وە لە هەمان کاتدا پەرەپیدان بە توانای ئای تی ئەندام و توێژەرە تازەکانمان، سەنتەری توێژینەوە هەستا بە رێکخستنی وۆرکشۆپێک بۆ داتا ڤیژواڵایزەیشن لە بەرنامەی (GIS (Geographic Information System لە بەرواری ١٠ی ١٢ی ٢٠١٧.
 وۆرکشۆپەکە بە سوپاسەوە بە سەرپەرشتی بەڕێز (جوامێر کەریم قادر) بەڕێوە چوو.




زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هاوبەشی لە پڕۆژەیەكی نێودەوڵەتیدا دەكات

posted Jan 30, 2018, 11:01 AM by Yasir Taha Tahir   [ updated Feb 3, 2018, 10:29 PM ]

دوا بەدوای بانگهێشتكردن و پێشكەشكردنی سیمینارێك لە لایەن د.ڕۆژین كەمال محمدامین، سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوە و مامۆستا لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە زانكۆی رێدینگی بەریتانی لە مانگی یەكی ئەمساڵدا، زانكۆ بەریتانیەكە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هاوبەشی پێدەكات لە پڕۆژەیەكی نێودەوڵەتیدا.

SPU Participates in an International Project for Academic Exchange, Environmental Training and Museum Implementation

posted Jan 30, 2018, 10:44 AM by Yasir Taha Tahir   [ updated Jan 30, 2018, 11:08 AM ]

"The International Project on Academic Exchange, Environmental Training, cultural Research and Construction of Museums entered into force on October 31, 2017 and that the European Union finances the two-year project."

Dr. Rozhen Kamal Mohammed Amin

Research Center Coordinator

Nearly €1 million for internationalization of Kurdistan Universities!

posted Jan 30, 2018, 10:33 AM by Yasir Taha Tahir


"Through the SPU Research Center we arrange a strategic plan for this project and SPU decided to establish an International Relations Office for providing some activities through the research center."

Dr. Alan Faraydoon Ali


پەیامێك لە سەرۆكی (زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی)یەوە

posted Jan 30, 2018, 6:25 AM by Yasir Taha Tahir   [ updated Jan 30, 2018, 10:16 AM ]

سەنتەری توێژینەوەی زانكۆمان بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێوە ئەو سەنتەرە رۆڵ ببینێت لەبەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و كوالیتی توێژینەوەكانمان و پۆلێن كردنیان و لەهەمان كاتدا كاركردن لەسەر توێژینەوەكان و ئاڕاستەكردنی توێژەرانی زانكۆمان بۆ ئەو توێژینەوانەی كە بۆ ئێستای كوردستان و سلێمانی گرنگ و پێویستن، ئەوانیش جێگەی دەستخۆشین و هەوڵەكانیان بەرزدەنرخێنین.

د. ئالان فەرەیدون ٢٦ی نوڤێمبەری ٢٠١٧


1-10 of 13