News‎ > ‎

بەشداری کردنی ستافی سەنتەری توێژینەوە لە دانیشتنی زانیاری بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ خولی دووەمی پرۆژەی HOPES

posted Jan 30, 2018, 11:55 AM by Yasir Taha Tahir   [ updated Jan 30, 2018, 11:59 AM ]

بەشداری کردنی ستافی سەنتەری توێژینەوە هەر یەك لە بەڕێزان مامۆستا Awder Ahmed و مامۆستا Faraidun Faizulla Aziz وەکو نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە دانیشتنی زانیاری بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ خولی دووەمی پرۆژەی HOPES پاش بانگهێشت کردنی زانکۆمان لە لایەن بەڕێوەبەرى خوێندنی باڵا لە وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یەوە.

پڕۆژەکە لە ڕووى داراییەوە لە لایەن یەکێتى ئەوروپا بودجەى بۆ دابین دەکرێت بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى بچوک بۆ پەنابەرانى سوورى کە پڕۆژەیەکە لە هەر یەم لە وڵاتانى: هەرێمى کوردستان (عێراق)، میسر، ئوردن، لوبنان، تورکیا جێبەجێ دەکرێت کە کۆى گشتى بودجەى تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە برییتیە لە (12 €) ملیۆن یۆرۆ و هەر پڕۆژەیەک لە نێوان (6,000) شەش هەزار یۆرۆ تاوەکو (60,000) شەست هەزار یۆرۆ بۆدجەى بۆ دابین دەکرێت.

شایانی باسە ئەرکی جێبەجێکردنى پرۆژەى HOPES لە هەرێمى کوردستان کەوتۆتە ئەستۆی دامەزراوەى ئەنجومەنى رۆشنبیرى بەریتانى- British Council وە بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژى دووشەممەرێکەوتى ٢٢/١/٢٠١٨ لە هوتێل کریستال لە شارى هەولێر دانیشتێکى زانیارى لەسەرخولی دووەمی پڕۆژەکە و چەند زانیارییەکى دیکە رێکخست.


Comments